Muhammed Emin Canik
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی ٦٣١ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٢ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٤ هه‌زار و ٨٣١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٨٦٤ هه‌زار و ٦٨١ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٣٧١ هه‌زار و ٩٩٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٧ هه‌زار و ٨٤٨ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری به‌ڕازیلدا، یه‌ك ملیۆن و ١٢٣ هه‌زار و ٢٠٤ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
پشكنینی سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ بۆ په‌تاكه كه به هه‌ڵوێستی بچووككردنه‌وه‌ی په‌تاكه ناسراوه، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
له‌ڕووی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، به‌ڕازیل پێش به‌ریتانیا كه‌وتووه و دوای ئه‌مریكاش به دووه‌م وڵات دێت له‌ڕووی زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان.
په‌یمانگای جوگرافیا و ئاماری به‌ڕازیل بڵاوی كرده‌وه كه چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س نیشانه‌كانی وه‌ك له‌ده‌ستدانی تام و بۆن، كۆكه و به‌رزی پله گه‌رمی له‌شیان هه‌بووه كه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، به‌ڕازیل له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- له هیندستان گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ هه‌زار و ١٧٤ كه‌س
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠٠ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ هه‌زار و ١٧٤ كه‌س، ٢٨ هه‌زار و ٧٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، ٨٧٨ هه‌زار و ٢٤٥ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا ٥٥٤ هه‌زار و ٤٢٩ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.