Rewa Mahmood Hasan
04 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
رۆژی رابردوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی دەکرد.
لە بڕیارەکاندا کە لە کۆی گشتاندندێکدا بڵاوی کردبوویەوە، ئاماژە بەوە کرابوو کە رێکارەکان تا ١٠ی تەمووز درێژ دەکرێنەوە و هەندێک لە کافتریاکان بە مەرجی جێبەجێکردنی چەند رێنماییەکی پێویست لە ٤ی تەموزەوە دەکرێنەوە.
لە گشتاندنەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە مزگەوتەکان بە داخراوی دەمێننەوە، هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە فەرمانگەکانی حکوومەت تا ١٠ی تەمووز دەکرێنە پشوو جگە لە فەرمانگەکانی پەیوەست بە وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و یەکە خزمەتگوزارییەکان.
لە بڕیارەکەدا کە سەرەتای بڵاوکردنەوەی بە هەندێک هەڵە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن رەوانە کرا، ئاماژە بەوە کرابوو کە رێنمایی قەدەغەی هاتوچۆ تا ٣ی تەمووز درێژ دەکرێتەوە، لەکاتێکدا کۆبوونەوەکە لە ٣ی تەمووزدا ئەنجام دراوە، ئەمەش هەندێک سەرلێشێوانی لەنێو دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو کردەوە.
سەرجەم بڕیارەکانی نێو گشتاندنەکە بەم چەشنەن:
ئەمڕۆ (۲٠۲٠/۷/۳)، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
١- هاتوچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (۲٠۲٠/۷/١٠)بە داخراویی دەمێنێتەوە رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتوچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەکات.
٢- راگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکوومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەپێی سرووشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ ڕۆژی (۲٠۲٠/۷/١٠).
٣- هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئایینییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
٤- هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگە و نەخۆشخانەیەکی تایبه‌تیی و ئەهلیی پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
٥- چێشتخانه و چایخانەو قاوەخانە و ساردەمەنییەکان، كافتریا و رێستورانته‌كان (به‌بێ پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له)؛ له ڕۆژی ۲٠۲٠/۷/٤ەوه به‌م مه‌رجانه ده‌كرێنه‌وه:
- هه‌ر یه‌كێك له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ی مێزو شوێنه‌كانی دانیشتنی به‌كاربهێنێت.
- پابه‌ندی ته‌واوی رێكار‌و رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بێت.
- هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت.
٦- هۆڵەکانی لەشجوانی، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی سرووشتیی؛ به‌پێی رێكار‌و رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه و هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
۷- نێرگەلەخانە و هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنە و کۆڕ‌و کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
۸- پرسە و پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
۹- پێویسته گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و ته‌كسی) به‌پێی رێكار‌و رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان كاربكه‌ن و هه‌ر شۆفێرێک پابه‌ندنه‌بێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
١٠- قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان بەپێی رێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بەپێ دەتوانن هاتوچۆ و بازاڕ بکەن.
۱۱- لە دابەشکردنی مووچەدا فەرمانگا و خەزێنە و بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی رێکارو رێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی مووچە بەهەمان رێکار و رێنمایی تەندروستیی لەو رۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت مووچە دابەشدەکەن.
١۲- لەهەر شوێنێک، رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
۱۳- هەر کۆمپانیا و دامەزراوە و مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
١٤- پێویستە هاووڵاتییان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
۱٥- به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی پشتیوانیی و په‌یڕه‌ویی له سیستمی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن) ده‌كه‌ین و داوا له هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تكردنی باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته تووند و قورس و مه‌ترسیداره‌كان.
۱٦- داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و چاكبونه‌ته‌وه و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییه‌كانمان، هه‌ر مامه‌ڵه و بازرگانیكردنێک به خوێن و پلازمای خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئایینیی و یاسایی و مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان.
۱۷- هه‌ر كه‌سێک به هه‌ر هۆیه‌ک هێرش و سووكایه‌تیی بكاته‌سه‌ر پزیشک و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان رێكاری یاسایی توندی له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
١۸- لایەنە پەیوەندیدارە حکوومییەکان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینەوە و گرتنه‌به‌ری رێکارەکان و هەر فەرمانگە و لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، رێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
١۹- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قاییمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنوورە کارگێڕییەکانی خۆیان رێنمایی پێویست دەربکەن.