Muhammet Kurşun
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
تاران - AA
له ئێران ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته، ١٢ هه‌زار و ٨٢٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٤ کەسی دیکە بەهۆی په‌تاكه گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ١٢ هه‌زار و ٨٢٩ كه‌س.
هاوكات دوو هه‌زار و ١٨٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٩ هه‌زار و ٩٩٣ كه‌س.
پارێزگاکانی خوزستان، ئازەربایجانی خۆرئاوا، ره‌زه‌وی خوراسان و مازه‌ندران له ئێران وه‌ك ''ناوچه‌ی سوور'' دیاریی كراون و پارێزگاكانی تاران، فارس، كرمان، ئه‌لبروز، گوڵستان، بوشه‌هر، هورموزگان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات وه‌ك ناوچه‌ی جێ مه‌ترسی پۆڵێنكراون.