08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون سێ مليۆن و ٩٠٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته سێ مليۆن و ٩٠٣ هەزار و ٥٧٧ كه‌س.
ریزبه‌ندی وڵاتان به پێی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌تی توشبوون به په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ؛ ''ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن و ٢٨٧ هه‌زار و ٥٥٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٥٦ هه‌زار و ٨٥٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢١٥ هه‌زار و ٨٥٨ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٠٦ هه‌زار و ٧١٥ حاڵه‌ت، رووسیا ١٧٧ هەزار ١٦٠ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٧٤ هه‌زار و ٧٩١ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٦٩ هه‌زار و ٤٣٠ حاڵه‌ت، توركيا ١٣٣ هەزار و ٧٢١ حاڵه‌ت، بەڕازيل ١٣٢ هەزار و ٣٦٧ حاڵه‌ت، ئێران ١٠٣ هەزار و ١٣٥ حاڵه‌ت و چین ٨٢ هه‌زار و ٨٨٥ حاڵه‌ت''.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی حاڵه‌تی توشبووان تیایاندا ٢٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه؛ ''كەنەدا ٦٤ هەزار و ٨٣٥ حاڵه‌ت، پیرۆ ٥٨ هەزار ٥٢٦ حاڵه‌ت، هیندستان ٥٦ هەزار ٣٥١ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥١ هەزار و ٤٢٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤١ هەزار و ٧٧٤ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٣ هه‌زار و ٧٣١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣٠ هه‌زار و ٢٩٨ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و ١٢٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٢٧ هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٦ هەزار ٧١٥ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٤ هه‌زار و ٦٤٤ حاڵه‌ت، سوید ٢٤ هەزار ٦٢٣ حاڵه‌ت، چیلی ٢٤ هەزار ٥٨١ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢٢ هەزار ٣٨٥ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢٠ هەزار ٩٣٩ حاڵه‌ت و بیلاڕووسیا ٢٠ هه‌زار و ١٦٨ حاڵه‌ت''.
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، له شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئەو كەسانەى بە هۆى توشبوون به په‌تاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٠ هەزار و سێ كەس و، هه‌روه‌ها يەك مليۆن و ٣٣٣ هەزار و ٩٣٥ تووشبووى ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە، لە ئێستاشدا دوو مليۆن و ٢٩٩ هەزار و ٦٣٩ نەخۆش چارەسەر وه‌رده‌گرن.