Deniz Çiçek Palabıyık,Zana Natık Kerem
30 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە ــ AA
وێرای کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بەڵام ئابووری تورکیا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، بە بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٦،٧ لەسەدا گەشەی کردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەپێی خەمڵاندنەکان، نرخەکانی بەرھەمی خۆماڵی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، بە بەروارد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٢٢،٦ لەسەدا بەرزبووەتەوە کە یەک تریلیۆن و ٤١٩ ملیار و ٤٨٣ ملیۆن لیرەی تورکی بووە (١٨١ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن دۆلار).