Faruk Hanedar,Yunus Türk,Yılmaz Öztürk
14 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جێفری فلەیک ڕایگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا، نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دۆلار.
جێفری فلەیک لە کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئەورووپا و ئۆراسیا کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، باسی لەوە کرد کە دەرفەتی گەورە بۆ کۆمپانیا تورکییەکان و ئەمریکییەکان لە بواری وەبەرھێناندا ھەیە و جەختی لەوە کردووە کە پەیوەندی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات، پتەوتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا، نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دۆلار.
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جێفری فلەیک باسی لەوەشکرد کە لە میانی ئەمساڵدا، یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار گەشتیاری ئەمریکا بۆ بەسەربردنی پشووی ھاوینە، سەردانی تورکیا دەکەن و گوتی: "بۆ ساڵی داھاتوو، ئەو ژمارەیە زیاد دەبێت و دەگاتە دوو ملیۆن گەشتیار".