Şebnem Coşkun
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر-AA
شارۆچکەی چەشمە سەربە ئیزمیر لە پاڵ سروشتە دڵڕفێنەکەیدا، سامانێکی زۆری ژێر دەریایشی هەیە کە بریتییە لە چەندین پەیکەر و کەشتی ژێرئاوکەوتوو هەربۆیە کەسانێکی زۆر بۆ بینینی ئەم دیمەنە دڵڕفێنە سەردانی شارۆچکەکە دەکەن.
- شارۆچکەی چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر لە پاڵ ئەوەی شوێنێکی گەشتیارییە، نزیکەی ۲۰ خاڵی تایبەت بە چوونە ژێر دەریاشی هەیە کە لە رێیوە دەتواندرێت پەیکەر و کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکان و شێوازی سەرسوڕهێنەری تاوێرەکانی ژێر دەریا ببیندرێت. ( Şebnem Coşkun - ئاژانسی ئانادۆڵو )
بەتایبەت کەسانی ژێردەریاگەڕ لە وەرزی هاویندا، روودەکەنە شارۆچکەکە و چێژ لە بینینی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی ژێر دەریا دبینن.
لە چەشمە نزیکەی ۲۰ خاڵی چوونە ژێر دەریا هەیە و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکیشدا، ژمارەیەک پەیکەر لەژێر دەریادا دروست کراوە کە دیارتینیان پەیکەری هەردوو کەسایەتی مێژوویی تورکیا، حاجی بێکتاش وەلی و یونس ئێمرە-یە.
هەروەها دوو کەشتی ژێرئاوکەوتوو هەن کە واپێدەچێت لە سەردەمی شەڕی رووسیا و دەوڵەتی عوسمانی، ژێرئاو کەوتبن.