Mücahit Aydemir
06 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2022
قودس - AA
وەزیری ئابووریی و پیشەسازی ئیسرائیل، ئۆرنا باربیبای رایگەیاند کە سەرلەنوێ پاشکۆی بازرگانی وڵاتەکەیان لە تورکیا دەکەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ئابووریی و پیشەسازی ئیسرائیل، ئۆرنا باربینای باسی لەوە کردووە کە لە یەکی ئابی داهاتووەوە سەرلەنوێ پاشکۆی بازرگانی وڵاتەکەی لە تورکیا دەکاتەوە.
ئۆرنا باربیبای رایگەیاند ''ئەو پاشکۆی بازرگانییە رەنگدانەوەی دەبێت لە قوڵبوونەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ تورکیا''.
ناوبراو هەروەها گوتی: ''ئامانجمان جێبەجێکردنی کۆنفرانسێکی ئابووریی هاوبەشە لە دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ لەنێوان هەردوو وڵاتدا''.
لە راگەیەندراوەکەدا لێدوانەکانی سەرۆکی فەرمانگەی بازرگانی دەرەکی لە وەزارەتی ئابووریی و پیشەسازی ئیسرائیل، ئۆهاد کۆهین خراوەتەڕوو کە دەڵێت ''تورکیا ئابوورییەکی گرنگە بۆ بازرگانیی دەرەکی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەناردەیەکی زۆر بۆ تورکیا هەیە و توانای فراوانکردنی ئەوەش لە ئارادایە. هەردوو وڵات رێککەوتنی بازرگانی سەربەستیان لەنێواندایە کە لە سوودی هەردوو وڵاتدایە''.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا سەرلەنوێ چالاکبوونەوەی پاشکۆی بازرگانی لە کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کاریگەری دەکاتە سەر نزیکەی هەزار و ٥٤٠ کۆمپانیای ئیسرائیلی کە هەناردە بۆ بازاڕی تورکیا دەکەن و هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی چالاکییە بازرگانییەکاندا.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تورکیا چوارەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئیسرائیلە.
ئیسرائیل و تورکیا لە ساڵی ١٩٩٧دا، رێککەوتنی بازرگانی سەربەستیان واژووکرد.