Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
بە بەشداریی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێوڕەسمی تەواوبوونی ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێو دەریا لە پرۆژەی تەوژمی تورک، لە ناوەندی کۆنگرەکان لە ئیستانبوڵ، بەڕێوەچوو.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئیتر گەیشتووینەتە دوا قۆناغی پرۆژەی تەوژمی تورک. تەوژمی تورک تەنها بۆ وڵاتەکەمان و بۆ گەلەکەمان نا، بەڵکو بۆ دراوسێکانمان و بۆ ناوچەکەمان سوودی زۆری هەیە".
هەروەها گوتی: "پشتیوان به‌خودا پڕۆژه‌ی ته‌وژمی تورك، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٩دا تاقیده‌كرێته‌وه، ئاماده‌ده‌بێت بۆ كهوتنهكار".

ئەردۆغان راشیگەیاند: "بۆ ئێمە رووسیا دۆستێکی متمانەپێکراوە کە دەتوانین هاریکاریی دوور مەودای لەگەڵدا بکەین و، دابینکارێکی گرنگی گازی سرووشتییە. هاریکارییمان لەگەڵ رووسیادا لەسەر ئاستێکی زۆر فراوان بەرەوپێش دەچێت. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رووسیادا بگه‌ینه قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار".
دواتر رایگەیاند: "كۆبووینه‌ته‌وه بۆ گه‌واهیدان له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نوێ كه نراوه له بواری هاریكاری وزه وه‌ك باسكردنێك له‌و ئاسته باڵایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیای پێگه‌یشتووه. له‌ساڵی ١٩٨٧ەوە تا ئێستا، توركیا بڕی ٣٨٧ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتیی له رووسیا كڕیووه. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی وزه‌مان هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تێپه‌ڕاندووه".
گوتیشی: "ئێمە چوارچێوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیادا هیچ کاتێک بەپێی داواکاریی یان سەپاندنی وڵاتانی دیکە، دیاریی نەکردووە. له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین و گه‌لی رووسیادا راوێژمان ده‌بێته پرۆژه‌ی گه‌وره‌تر و هه‌واڵی موژده‌ده‌ری گه‌وره‌تر بۆ وڵاته‌كه‌مان".
دواتر سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند: "به‌ڕێز ئه‌ردۆغان پڕۆژه‌كه‌ی ناو ناوه. ناوی ته‌وژمی توركی لێناوە. تەوژمی تورک، تورکیا دەکاتە ناوەندێکی گرنگی گازی سرووشتیی و رۆڵی ئەرێنی دەبێت لە پێگەی کۆماری تورکیادا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە خوازیارن لەگەڵ تورکیادا بگەنە قەبارەی بازرگانی بە بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار.
سەرۆکی رووسیا فلادیمیر پوتین راشیگەیاند: "وه‌ك رووسیا و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه و به‌درێژایی ساڵانێكی زۆر هاریكاریی له بواری وزه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. به‌بێ بوونی متمانه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه (ته‌وژمی توركی) ناگونجێت".
هەروەها گوتی: "باوەڕمان وایە کە تەواوی ئەم پرۆژەیە (پرۆژەی تەوژمی تورک) تا ساڵی ٢٠١٩ تەواودەبێت. باشترین دۆستی ژینگە و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنین. له‌م كه‌شه‌دا كه ركابه‌رییه‌كان زیادیكردووه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسیی به‌م جۆره به‌هێز و بوێری نه‌بێت، ناتواندرێت پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره جێبه‌جێ بكرێت".
سەرۆکی رووسیا دواتر گوتی: "ده‌مه‌وێت له ناخ و قوڵایی دڵه‌وه سوپاسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بكه‌م، سوپاسی ده‌كه‌م بۆ نیشاندانی ئه‌و بوێری و ئیراده سیاسییه".