Zana Natık Kerem
21 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٢٩ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ٨٩٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٢٩ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ٨٩٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ١٢٩ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ٨٩٧ دۆلاری کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٧٦ ملیۆن و ٨١٦ ھەزار و ٨٩٧ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٥٢ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ دووکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٢٢ ملیۆن و ٦٥٠ ھەزار و ٨١٧ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥٣ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.