Ekip
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
دھۆک-AA
به‌شێك لە دانیشتوانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له دهۆك هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای هاتای كردووه و به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه.
لە یەکەکانى نیشتەجێبوونی رۆژ ستی لە سەنتەری شاری دھۆک ھەست بەو بوومەلەرزانه كرا كه پارێزگای هاتای هه‌ژاند و هاووڵاتییان له ترساندا ماڵه‌كانیان جێهێشت و چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) بڵاویكردبوویه‌وه، كاتژمێر ٢٠:٠٤ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٤ پله له شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای روویداوه و دوای سێ خولهك له كاتژمێر ٢٠:٠٧ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٥،٨ پله شارۆچكه‌ی سامانداغی له هه‌مان پارێزگا هه‌ژاندووه.