Aladdin Mustafaoğlu
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2023
واشنتۆن - AA
بانکی نێودەوڵەتیی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە دەستهێنانی لەسەدا ٣.٢ لە بری لەسەدا ٢.٧ کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە لە سەدا ٢.٧، بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی کە لە بانکی نێودەوڵەتیی لەبارەی پێشبنینییەکانی گەشەی ئابووری لەسەر ئابووری جیهان بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە گەشەی ئابووری تورکیا لەمساڵدا بە لەسەدا ٣.٢ تۆمارکراوە لە کاتێکدا لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو گەشەی ئابووری تورکیا بە لەسەدا ٢.٧ پێشبینی کرابوو.
هاوکات بانکی نێودەوڵەتیی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە لەسەدا ٤.٣ بڵاوکردووەتەوە لەبری لەسەدا ٤ کە پێشتر بڵاوی کردبوویەوە، هاوکات پێشبینی ئەوە کراوە کە گەشەی ئابووری تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بگاتە ٤.١.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی تورکیا لە بەشداریی لە گەشەی ئەورووپا و ناوچەی ئاسیای ناوەڕاستدا دراوە.