Zana Natık Kerem
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لە لایەن پەیمانگای پترۆلیۆمی ئەمریكی كە تیایدا ئاشكرای كردووە ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە ئەمریكا كەمیكردووە، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.
لە كاتژمێر 09:39 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا، بە 67 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی بەرزبوویەوە بە 63 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
دوێنێ سێشەممە پەیمانگەی پترۆلیۆمی ئەمریكی رایگەیاند، ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە ئەمریكا لە میانی ئەم هەفتەیەدا، بە بڕی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بۆ 425 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل كەمیكردووە.