Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Zana Natık Kerem
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، سعوودیە دڵنیایی دایە بازاڕەکانی جیھان، لەوەی دەتوانێت نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە سەرووی ٧٦ دۆلار.
دوێنێ سێشەممە، وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح لە کۆڕبەندی داھاتووی وەبەرھێنان رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەیان لە توانایدایە لە داھاتوودا، بەرھەمھێنانی نەوت بە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، زیاد بکات.
پێشتر خالید فالح لەبارەی بەرھەمھێنانی رۆژانەی نەوتی سعوودیە ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ئێستادا، بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتەکەیان، ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.
لە کاتژمێر ٥ و ٤٠ خوولەک، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، بەرزبووە و بە ٧٦ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بە ھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بە ٦٦ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.