Mohamad Misto,Selen Temizer
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه ئێرانییه‌كان كه له ریزی سوپای سووریادا ده‌جه‌نگن، هه‌وڵی پێشڕه‌وییاندا به‌ره‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له دێرازۆر. ئه‌و هێزانه 22 خاڵیان كۆنترۆڵكردوو دواجار به هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكاوه كشانه‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه، هێزه ئێرانییه‌كان له دێرازۆر هێرشیان بۆ كۆنترۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ده‌ستپێكردبوو، ئه‌مریكاش به هێرش و بۆردومانی چڕ وه‌ڵامی دانه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پێكدادانی نێوان هێزه ئێرانییه‌كان و په‌یه‌ده درێژه‌ی هه‌یه.
چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئێرانییه‌كان له ناوچه‌ی ساڵحییه سه‌نگه‌ریان لێداوه و ده‌ورووبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتیی كۆنیكۆ-یان كردووه‌ته ئامانجی هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دایه.
ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر رێڕه‌وی كۆنیكۆ، به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌دیده عه‌قیدات و جه‌دیده به‌قهره پێشڕه‌وییان كردووه و 22 خاڵیان كۆنترۆڵكردووه.
كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردووش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه ئێرانییه‌كانیان له ناوچه‌ی ساڵحییه كردووه‌ته ئامانج و دواجار هێزه‌كان له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه كشاونه‌ته‌وه كه كۆنترۆڵیانكردبوو.
دێرازۆر كه باڵاده‌سته به‌سه‌ر سنووری عێراقدا، خاوه‌نداریەتی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی وڵات ده‌كات. رۆژهەڵاتی رووباری فورات كه شاره‌كه ده‌كات به دوو به‌شه‌وه 11 كێڵگه‌ی نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت كه گه‌وره‌ترین كووڵگهی نه‌وتی سووریا‌ن. به پێی حساباته پێشبینیكراوه‌كان كێڵگه‌كانی عومه‌ر، تاناك، ڤارد، ئافرا، كهڤاری، جافرا، كارنوف، ئازارك، كاهار، شوهیتات و گالبان نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی سووریا پێكده‌هێنن.
په‌یه‌ده له چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردوودا هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ریفی دێرازۆر واتا رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات كه سه‌رچاوه‌كانی وزه تیایدا چڕه پێشڕه‌وی كرد.
په‌یه‌ده له 23ی ئه‌یلوولی 2017دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كۆنیكۆ كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی غازه له ریفی باكووری رۆژهه‌ڵاتی دێرازۆر و له 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2017دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ردا كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی سووریایه. له ئێستاشدا له دێرازۆر په‌یه‌ده باڵاده‌سته به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، رژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌سه‌ر خۆرئاوا و داعش‌یش به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكی باشووردا.