Firdevs Yüksel
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٣٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٣٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢١، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٦٣ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٢ دۆلار و ٣٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٥ دۆلار ٨٧ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری کەمی داواکاری لەسەر نەوت، رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.
هەروەها نیگەرانییەکان لەبارەی دیاریکردنی رێژەی یەکلاییکەرەوەی سوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەمە لەسەر داواکاری لەسەر نەوت، بەردەوامە لەسەر گوشارخستنە سەر نرخی نەوت و دابەزاندنی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەگەری پچڕپچڕی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە رووسیا، بە زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی کەمی خستنەبازاڕی نەوت، دابەزینی نرخی نەوت سنووردار دەکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٢ دۆلار و ٤٧ سەنت بۆ ٨٢ دۆلار و ٨٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٢ دۆلار و ٠٧ سەنت بۆ ٨١ دۆلار و ٦٧ سەنت بمێنێتەوە.