Zana Natık Kerem
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوورییەتی یاسای نەوت و غاز لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانیین لەبارەی دۆسیەی تایبەت بە ھەناردەکردنی نەوت لە ھەرێمی کوردستان لە دەرەوەی رەزامەندی حکوومەتی فیدراڵیی ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیارداوە بە نادەستوورییەتی یاسای نەوت و غاز لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاریداوە بە پابەندکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رادەستکردنی نەوت بە حکوومەتی فیدراڵیی.