Deniz Çiçek Palabıyık
05 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە بازاڕەکانی تورکیادا لە مانگی حوزەیراندا، بەرێژەی لەسەدا ٣،٩٢ لەسەر ئاستی مانگانە و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران لەسەدا ٦،٥ بەرزبووەتەوە.
رێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی ساڵانە لە نیشاندەری نرخی بەکاربەر لەسەر ئاستی ساڵ لە مانگی حوزەیراندا بە لەسەدا ٣٨،٢١ نزمترین ئاست لە میانی ١٨ مانگی رابردوو و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران بە لەسەدا ٤٠،٤٢ لە میانی ٢٥ مانگدا، نزمترین ئاستیان تۆمار کردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا بڵاوی کردەوە کە لە میانی مانگی رابردوودا، بە رەچاوکردنی نرخەکان لە ١٢ مانگدا نیشاندەری نرخی بەکاربەر لەسەدا ٥٩،٩٥ و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیش لە ناوخۆ لەسەدا ٨٦،٥٩ زیادی کردووە.
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە بازاڕەکانی تورکیادا لە مانگی حوزەیراندا، بەڕێژەی لەسەدا ٣،٩٢ لەسەر ئاستی مانگانە و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران لەسەدا ٦،٥ بەرزبووەتەوە.
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە مانگی حوزەیران بە بەراورد بە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لەسەدا ١٩،٧٧ و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیش لەسەدا ١٤،٨٢ زیادی کردووە.
رێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی ساڵانە لە نیشاندەری نرخی بەکاربەر بووەتە لەسەدا ٣٨،٢١ و لە نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیشدا بووەتە لەسەدا ٤٠.٤٢.
بەم جۆرە رێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە میانی ١٨ مانگی رابردوو و لە نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیش لە میانی ٢٥ مانگی رابردوودا، دابەزیووە بۆ نزمترین ئاست.