Seval Ocak Adıyaman
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
ئابووری توركیا لەساڵی رابردوودا لەسەدا چوار گەشەی كردووە.
بەم پێیە، خێرایی گەشەسەندن لە چارەكی كۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا لەسەدا پێنج پۆینت حەوت بووە.
هەروەها لەساڵی ٢٠١٥دا بەراورد بەساڵی رابردووتر نرخە جێگیرەكان لەسەدا چوار واتە ١٣١ ملیار و ٢٨٩ ملیۆن لیرە زیادیان كردووە و نرخە گۆڕاوەكان لەسەدا ١١ پۆینت حەوت بەرزبووەتەوە كە دەكاتە یەك ترلیۆن و ٩٥٣ ملیار و ٥٦١ ملیۆن لیرە.
كۆی گشتیی باجەكان لە سێكتەری كشتوكاڵدا لە ساڵی ٢٠١٥دا بەراورد بە ساڵی رابردووتر لە نرخە جێگیرەكاندا لەسەدا حەوت پۆینت شەش زیادی كردووە و بووەتە ١١ ملیار و ٩٢٦ ملیۆن لیرە، لە نرخە گۆڕاوەكاندا لەسەدا ١٩ زیادی كردووە و بووەتە ١٤٨ ملیار و ٢٨٨ ملیۆن لیرە.
هاوكات كۆی گشتیی باجەكان لە سێكتەری پیشەسازیدا لە ساڵی ٢٠١٥دا بەراورد بە ساڵی رابردووتر لە نرخە جێگیرەكاندا لەسەدا سێ پۆینت سێ زیادی كردووە و بووەتە ٤٢ ملیار و ٨٨٩ ملیۆن لیرە، لە نرخە گۆڕاوەكاندا لەسەدا هەشت پۆینت پێنج زیادی كردووە و بۆ ٤٥٧ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن لیرە بەرزبووەتەوە.
هەرچی كۆی گشتیی باجەكانی سێكتەری خزمەتگوزارییە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەراورد بە ساڵی رابردووتر لە نرخە جێگیرەكاندا لەسەدا چوار پۆینت هەشت زیادی كردووە و بووەتە ٧٨ ملیار و ٢٥٧ ملیۆن لیرە، لە نرخە گۆڕاوەكاندا لەسەدا ١١ زیادی كردووە و بۆ یەك ترلیۆن و ١٢٠ ملیار و ٧٥٦ ملیۆن لیرە بەرزبووەتەوە.
هاوكات پشكی بەرهەمی ناوخۆیی ناپوخت بۆ تاكە كەس لە ساڵی ٢٠١٥دا بەپێی نرخە گۆڕاوەكان وەك ٢٥ هەزار و ١٣٠ لیرە (نۆ هەزار و ٢٦١ دۆلار) ئەژماركراوە، لەكاتێكدا ئەم بەهایە لەساڵی ٢٠١٤دا ٢٢ هەزار و ٧٣٢ لیرە (١٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلار) بووە.
پێشبینییەكانی ئەو ئابووریناسانەی بەشدارییان لە ''راپرسی پێشبینییەكانی گەشەسەندن''دا كردبوو كە لەلایەن دیسكی دارایی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە ئامادەكرابوو، بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠١٥ بە تێكڕا بریتی بوو لە سێ پۆینت هەشت لەسەدا.