Muhammet Torunlu
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە ــ AA
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە بازاڕەکانی تورکیادا لە مانگی ئابی رابردوودا، بەڕێژەی لەسەدا ١،٤٦ لەسەر ئاستی مانگانە بەراورد بە مانگی تەمووز، سەدا ١،٤٦ بەرزبووەتەوە.
دەستەی ئاماری تورکیا بڵاوی کردەوە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، رێژەی ھەڵئاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە گەیشتووەتە سەدا ٨٠،٢١.
رێژەی ھەڵئاوسان لە تورکیا لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، گەیشتبووە سەدا ١٩،٢٥.
نیشاندەری نرخی بەرکاربەر لە تورکیا، ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئاستی گشتیی نرخەکاندا روودەدەن، لەسەر بنەمای بەدواداچوونی سەبەتەیەک کە ھەموو کاڵا و خزمەتگوزارییە بەکارھێنراوەکان لەخۆدەگرێت، دەپێوێت.
دەستەی ئاماری تورکیا ئاماژەی بەوەیشداوە کە نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران لە مانگی ئابی رابردوودا، بەڕێژەی سەدا ٢،٤١ لەسەر ئاستی مانگانە و بەڕێژەی سەدا ١٤٣،٧٥ لەسەر بنەمای ساڵانە زیادی کردووە.