Gülşen Çağatay,Muhammet Ali Kemal
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بە ٧٥ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی دەستپێکی دوێنێی بەرمیلێک نەوتی برێنت، ٧٦ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو، بە درێژاریی رۆژ بۆ ٧٦ دۆلار و ٩٣ سەنت بەرزبوویەوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ٧٥ دۆلار و ٤٠ سەنت دەستیپێکرد. نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت تا کاتژمێر ٠٩:١٥ لەسەدا ٠.٠١ی نرخەکەی بەرزبوویەوە و بووە ٧٥ دۆلار و ٤١ سەنت. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس ٦٥ دۆلار و شەش سەنتە.
شارەزایان لەوباوەڕدان کە بازاڕی نەوت بەندە بەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و ژمارەیەک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە کە بڕیارە لە رۆژانی ٢٢-٢٣ی حوزەیراندا لە ڤیەننا سازبکرێت، دەردەچن.