Hemin Hüseyin
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کەوتووەتەوە، تا ئێستاش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کار لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن.
ئاگرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی سەندووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش تا ئێستا کار لەسەر کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کار لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن و زۆرێک لە خاوەن دوکانەکانخەریکی دەرهێنانی کەولوپەلی ناو دوکانەکان و ژمارەیەک دوکان روخێنراون بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
خاوەن دوکان و فرۆشگەکانیش کەلوپەل و پێداویستی نێو دووکانەکانیان دەردەکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی نەسووتێت.
بازاڕی لەنگە دەکەوێتە نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری و شەقامی ٤٠ مەتری و نزیکەی سێ ھەزار دوکانی تێدایە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.