Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
وان - AA
دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی راوه ماسی، ماسیگرانی وان به به‌له‌م و پێداویستییه‌كانیانه‌وه روویان له ده‌ریاچه‌ی وان كرد و ده‌ستیان به راوه‌ماسی كرد.
هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌ی راوكردنی ماسیی جۆری داره‌خ كه جۆرێكی ده‌گمه‌نه له ده‌ریاچه‌ی وان له 15ی ته‌مووزه‌وه هه‌ڵگیراوه، راوچییه‌كان به هۆی كه‌میی ماسییه‌وه ماوه‌یه‌كی دیكه چاوه‌ڕوانیان كرد و له ئێستادا ده‌ستیان به راوكردن كردووه.
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر رۆخی ده‌ریاچه‌ی وان، راوچییه‌كان ده‌ستیان به راوه‌ماسی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێویی ژیانی خۆیان و خێزانه‌كانیان.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ده‌ریایی وان، نه‌وزاد ئایدن له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ماسیی داره‌خ گرنگترین جۆری ماسییه له ناوچه‌كه‌دا.
نەوزاد ئایدن رایگه‌یاند راوچییه‌كان به جوانی پێشوازییان له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی راوه‌ماسی كردووه كه له 15ی نیسانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و 15ی تهمووز كۆتایی دێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
نەوزاد ئایدن رایگه‌یاند ته‌نها له شاری به‌دلیسه‌وه كه له‌سه‌ر رۆخی ده‌ریاچه‌كه‌یه، هه‌زار كه‌س به 190 به‌له‌می راوه‌ماسییه‌وه بژێویی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
نەوزاد ئایدن گوتی: "ماسی داره‌خ تاكه جۆری گیانداره كه له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ژی و به‌هایه‌كی گرنگی شاره‌كه‌مانه. گرنگترین ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌ش پاراستنی ئه‌م جۆره ماسییه و گه‌یاندنیه‌تی به نه‌وه‌ی داهاتوومان. ئێمەش هەوڵ دەدەین ماسی ناوچەکەمان لە بازاڕەکانی تورکیا بفرۆشرێن. لە وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسیدا رێگە لەو کەسانە دەگرین کە دەیانەوێت راو بکەن، هەرچەند ژمارەیشیان کەمە. ئامانجمان ئەوەیە ئەمساڵ لە دەریاچەی وان ٤٨٠ تۆن ماسی سەرباریک راوبکەین".
ماسیگر شاهین ئاکدەنیز ئاماژەی بەوە دا کە خۆیان ئامادەکردووە بۆ کۆتایی وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی و، گوتی: "پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ پڕبەرهەمتر بێت. بەڵام هەرچۆنیک بێت کاری ئێمە بەخت و شانسە. جار هەیە دوو کیلۆ، جاری وایشە ٢٠٠ کیلۆ ماسی دەگرین".
ئاکدەنیز ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی قەدەغەکردنی وەرزی راوە ماسی کۆتایی پێهات، ماوەی نۆ مانگ هەموو رۆژ تۆڕی هەڵداوە و گوتی: "ئەمساڵ بە هۆی قەدەغەکردنی وەرزی راوە ماسی پێدەچێت پڕ بەرهەم بێت. ئەم بڕیارە بە راستی بڕیارێکی باشە و لە جێگەی خۆیدایە. چونکە ئەگەر ئەو بڕیارە نەبووایە لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئەم کارەمان نەدەبوو بە پیشە. تیمەک پەیوەندیدارەکان لەم قۆناغەدا هەنگاوی زۆر جددیان نا".
رەفعەت چۆلوش ئاماژەی بەوەدا کە ماسی سەرباریک یەکێکە لە جۆرە ماسییە هەرە بەتام و هەرزانەکانی تورکیا و گوتی: "بە هۆی راوەماسییەوە داهاتی خێزانەکەم دابین دەکەم و خەرجی دوو منداڵەکەم کە دەخوێنن دەستەبەر دەکەم. دوای کۆتایی هاتن بە وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی، بە هاوین و زستان بەردەوام دەبین لە ماسی گرتن".