وان
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ بنیاتنانی چەند قوتابخانەیەک لەگەڵ شاندێکی پیشەسازیی پارێزگای کۆنیا کە بریتی بوون لە ١٨٠ کەس، سەردانی شاری وانی کرد.
داودئۆغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "لە دەستپێکەوە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم بەشدارییان لە کردنەوەی ئەم قوتابخانانەدا کردووە. ئاواکردنی قوتابخانە بۆ کەمئەندامان کارێکی زۆر باش و گرنگە. دەبێ ھیچ جیاوازیی لە نێوان قوتابی ئاسایی و کەمئەنداماندا نەبێ."
داودئۆغڵو باسی بوومەلەرزەی ساڵی ٢٠١١ ی پارێزگای وانی کرد وگوتی: "زۆر سوپاسی گەلی تورکیا دەکەین کە ئازاری گەلی وان وەکو ئازاری ھەموو تورکیا تەماشایان کرد و دەستی یارمەتیان بۆ ھەموو وان درێژکرد. دەبێ لە بیری ھەموو کەسدا بێ یەکەم پارێزگا یارمەتی خەڵکی وانی کرد، پارێزگای کۆنیا بوو. من خەڵکی کۆنیام و شانازیی بەوەوە دەکەم کە پارێزگای کۆنیا بەردەوامە لە یارمەتی دا."
دوای پێشکەشکردنی گوتارەکەی، داودئۆغڵو خەڵاتی پێشکەشی نوێنەری چەندین رێکخراوی مەدەنی و کەسایەتییکرد.