Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دانیشتنی ژمارە ١٠ی خولی بەھارەی خۆی ئەنجام دەدات و ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.
ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە کە بەرنامەی دانیشتنەکەی رۆژی ٢٩ی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر دوو پڕۆژەیاسا.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا، "ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان" دەخرێتە دەنگدانەوە.
هەروەها هاتووە، لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای "ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان ژمارە ھەشت بۆ ساڵی ٢٠٠٨" دەدرێت.