Hasan Namlı,Rewa Mahmut Hasan
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
دیاربەکر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دیاربەکر، دەستگیرا بەسەر ٤ تەن و ٧١٠ کگم ماددەی هۆشبەردا.
لەناو چەند کێڵگەیەکی ٦ شارۆچکەی دیاربەکر گەڕان و پشکنینەکان بەردەوامیان هەیە.
لە کاتی گەڕان و پشکنینەکاندا لەنێو ٥ حەشارگەی تیرۆریستاندا ٤٥٠ کگم نیتراتی ئامۆنیۆم، ١٥ بتڵ گازی پیکنیک، ٧ بتڵ غازی مەتبەخ، فیشەکێکی قازیفە، ١٦٠ فیشەکی دژە فڕۆکە، ٤٤٠ فیشەکی بیکەیسی و چەندین مەخزەن و ٩ دەستە جلوبەرگی تیرۆریستان، دەستیان بەسەرداگیرا.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤ تەن و ٧١٠ کگم ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیراوە.