06 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
رێككەوتنى نێوان توركيا و رووسيا لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكانى ئيدلب، چووە بوارى جێبەجێكردنەوە.
لە چوارچێوەى رێككەوتنى نێوان سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمیر پوتين لە مۆسكۆ، ئاگربەست لە ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكان لە ئيدلب چووە بوارى جێبەجێكردن.
- وردەكارى رێككەوتنەكەى مۆسكۆ
سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كان، به‌درێژایی هێڵی پێكدادان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، له كاتژمێر ٠٠:٠١ی ٦ی ئاداری ٢٠٢٠ه‌وه راده‌گیرێن.
له باكووری رێگای سه‌ره‌كیی M4 به قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر و له باشوورییه‌وه به قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر، رێڕه‌وێكی ئارام بنیاتده‌نرێت. ورده‌كاریی بنه‌ما و شێوازه‌كانی كاركردنی رێڕه‌وه ئارامه‌كه، له‌ماوه‌ی ٧ رۆژدا له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی كۆماری توركیا و رووسیای فیدراڵ‌دا بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت.
هەروەها ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا رۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠ به‌درێژایی ئه‌و به‌شه‌ی رێگای سه‌ره‌كیی M4 كه ده‌كه‌وێتە نێوان ترومبا (دوو كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای سه‌راقیب) و عەین حۆر، ده‌ستپێده‌كات.