Rewa Mahmut Hasan
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
لە ئەنجامی بۆردومانی هێزەکانی رژێم بۆسەر چەند بازارێکی ئیدلب و حەڵەب، ١٢١ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەستکەوتوون، لە ئەنجامی بۆردومانی خەستی هێزەکانی رژێم کە کە هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و بازارەکانی ئیدلب و دیمەشق و حەڵەبی کردۆتە ئامانج ١٢١ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی کاتیی لە ٢٧ ی شوباتی ئەمساڵدا هێزەکانی رژێم چەندین هێرشیان ئەنجامداوە بۆتێکشکدانی پشتگیری کەسانی سڤیل هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و لە ١٩ ی نیساندا هێرشێکی نامرۆڤانە کرایە سەر شارۆچکەی مەرەعەت نوعمان لە ئیدلب و لەئەنجامدا ٤٧ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا.