Cemal Sargati
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
سلێمانى-AA
دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو لە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى زۆرێك له رێكخراوه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبووینه‌وه بۆ پاڵپشتیكردن و پڕۆژه و پێشنیازه‌كانى ئه‌م رێكخراوانه بۆ دابینكردنى ئاسایشى ئاو".
گوتیشى: "پێویسته هه‌وڵبدرێت كه به‌نداوى زیاتر دروست بكرێت به ئامانجى دابینكردنى ئاسایشى ئاوى خواردنه‌وه و ئاوى كشتوكاڵ بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ترسیه‌كانى ئاو به دووربین".
ئه‌و راشیگه‌یاند "وه‌ك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و حكوومه‌ت پاڵپشتىان دەکەی، به‌ڵێنیشمان پێداون كه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵدان بۆ دابینكردنى ئاسایشى ئاو بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و پێشمان وایه تاكه رێگا بۆ چاره‌سه‌رى گرفتى ئاسایشى ئاو ئه‌وه‌یه كه به‌نداوى پێویست دروست بكه‌ین، هه‌روه‌ها له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڕیار دراوه كه 8 به‌نداو هه‌یه كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كراون كه ده‌بێت ته‌واو بكرێت و بڕى بوودجهكهشى كه‌ى بۆى ته‌رخانكراوه بریتییه له 11 ملیار دینار كه ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌كى باش سوودى ده‌بێت".
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو لە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد کە ئه‌و گرفته‌ى ئێستا دروست بووه له باره‌ى ئاسایشى ئاوه‌وه په‌یوه‌ندى ته‌واى به حكوومه‌تى عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه بابه‌تى ئاو بابه‌تى به‌نداو بابه‌تێكى گرنگه و په‌یوه‌ندى بە خه‌ڵكى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها عێراق له‌م گرفته به‌رپرسیاره و پێشمان راگه‌یاندوون كه پێویسته بێنه سه‌رخه‌ت نابێت بێده‌نگ بن له‌باره‌ى دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه‌ى كه له و ئێران دروست كراون كه پێویسته عێراقیش فشارى خۆى به‌كاربهێنێت چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته بكات".
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌شى گوت "هه‌موو كاتێك مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه كه ئێران سه‌رچاوه‌کانی ئاو بگرێته‌وه، ئه‌م چارهسهربوونهى كه ئێستا هه‌یه به شێوه‌یه‌كى كاتییه، به‌ڵام دوو رێگه‌ى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ریشه‌یى كه ئه‌ویش رێگه‌ى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ماهه‌نگ بین به‌ڵێنیشیان داوه كه هه‌ماهه‌نگ ده‌بن ، واته رێکكهوتنمان هه‌بێت له‌وه‌ى كه چۆن سوود له‌و ئاوانه وه‌ربگیرێت له ئیران واته پرۆتۆكۆلێكمان هه‌بێت، یاخود رێگه‌ى دووه‌م خۆمان بهنداى پێویست دروست بكه‌ین كه به بۆچوونى من رێگه‌ى دووم چاره‌سه‌رى ریشه‌یى ده‌كات".
ناوبراو راشیگه‌یاند "لە ئێستادا زیاتر له‌سەدا 30ی ئه‌و ئاوى زێى بچووك به‌ردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گرتنه‌وه‌ى ئه‌و زێیه له‌م كاته‌دا كارێكى باش نه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌وترێ دروستكردنى به‌نداوه‌كه‌ى ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایه به‌ڵام به پێى زانیارییه‌كانى من تاوه‌كو ئێستا هیچ ئامێرێكى كاره‌باى تێدا دانه‌نراوه، بۆیه من ده‌ڵێم كاته‌كه‌ى نه‌گونجاو بوو كه ئێران ئه‌و زێیه بگرێته‌وه".
هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 70 به‌نداوه كه 20 به‌نداویان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان و هه‌ندێكیشیان دیزاینى بۆ كراوه و به‌شێكى تریان كارى تێداكراوه، به‌شێكى تریشیان 80 لەسەدا بۆ 90 لەسەدا كاره‌كانى ته‌واو بووه ، به‌ڵام به هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه له كار كهوتووتن".