Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
به‌پێی راپۆرتێكی 2015ی FBI، رووداوه توندوتیژییه‌كانی دژ به موسوڵمانانی ئه‌مریكا له‌چاو ساڵی پێشتردا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 67 زیادیكردووه.
FBI ئاماری رووداوه توندوتیژییه‌كانی ساڵی 2015ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، رووداوه توندوتیژییه‌كانی ئه‌مریكا له‌چاو ساڵی پێشتردا به‌ڕێژه‌ی لە سه‌دا 6،7 هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌نێویشیدا توندوتیژییه‌كانی دژ به موسوڵمانان به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 67 زیادیكردووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 257 رووداوی توندوتیژی دژی موسوڵمانانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2015دا تۆماركراوه و ئه‌و ژماره‌یه له 2014دا 254 بووه. به‌ڵام له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا ئه‌و رووداوه توندوتیژییانه‌ی كه به پۆلیس راگه‌یه‌نراوه، 5 هه‌زار و 850 حاڵه‌تن.
میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ژمارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش رووداوه‌كانی پاریس و سان بێرناردینۆ و هۆشداری ده‌ده‌ن رووداوه‌كان دواتر و له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا زیاتریش هه‌ڵكشابێت.
به‌تایبه‌تی هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی، دوای هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه خاوه‌نی لێدوانی تونده دژی موسوڵمانان، موسوڵمانانی ئه‌مریكا كاریگه‌ریی خراپیان به‌ركه‌وێت.