Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
مۆسكۆ - AA
- نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ ئه‌فغانستان و به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ بازنه‌ی دووه‌می ئاسیا، زه‌میر كابولۆڤ: "ئێستا ئه‌وانه‌ی ئێمه له سووریا به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه، تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان یه‌كده‌گرنه‌وه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ ئه‌فغانستان و به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ بازنه‌ی دووه‌می ئاسیا، زه‌میر كابولۆڤ رایگه‌یاند کە له ئه‌فغانستان چاره‌سه‌رێكی ئاسان و خێرا له‌ئارادا نییه.
كابولۆڤ له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستان، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و سیاسه‌ته‌كانی رووسیاوه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
كابولۆڤ باسی له یارمه‌تییه‌كانی رووسیا بۆ ئه‌فغانستان كرد و رایگه‌یاند، له‌مساڵدا 10 هه‌زار چه‌كی جۆری كڵاشینكۆڤ دراوه به هێزی پۆلیسی ئه‌فغانستان و گوتی: "پێشتریش یارمه‌تیی هاوشێوه‌مان پێشكه‌شكردووه. ساڵانه مه‌شق و راهێنان به پۆلیس و سه‌ربازی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین. راسته‌وخۆ یان له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه یارمه‌تیی مرۆییشیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
ناوبراو باسی له په‌یوه‌ندیی رووسیا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرد و گوتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌یه. له‌بابه‌تی سه‌لامه‌تیی و ئاسایشی نوێنه‌ری سیاسیی و هاووڵاتیانی رووسیادا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستین. له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی پهیوهندییهكانیشمانهوه داوای كۆتایی هێنان به جه‌نگ و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاگربه‌ست و ئاشتییان لێده‌كه‌ین. به‌ڵام ناتوانم زانیاری له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌م و ئه‌وه بابه‌تێكی داخراوه. به‌ڵام له‌ئاستێكی باشدایه".
كابولۆڤ باسی له‌وه كرد كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیا و تاڵیبان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا یهكدهگرێتهو و گوتی: "ئێستا ئه‌وانه‌ی ئێمه له سووریا به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه، تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان یه‌كده‌گرنه‌وه".
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه کە ئه‌گه‌ر تاڵیبان بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكات، مافی ئه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت ببێته هێزێكی سیاسی.
كابولۆڤ گوتی: "ئه‌گه‌ر تاڵیبان بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبەجێ بكات و به‌وپێیه دان به ده‌ستووری ئه‌فغانستاندا بنێت، چه‌ك دابنێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بپچڕێنێت، مافی ئه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت ببێته هێزێكی سیاسی".