Hemın Othman Mohammed
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
باتومی
له شاری باتومی جۆرجیا، یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی حکوومیی توركی بۆ منداڵانی هاووڵاتییه توركه‌كان كرایه‌وه.
قوتابخانه‌ی توركی باتومی، كه به هاوكاریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری مێترۆ هۆڵدینگ، غالیپ ئۆزتورك بنیاتنراوه، له رێورەسمێکدا ساڵی نوێی خوێندنی 2016-2017 تێیدا ده‌ستیپێكرد.
له رێوڕەسمەکەدا، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه، مه‌همه‌ت كاباكچی، باسی له‌وه‌كرد كه بینای قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار و 200 مه‌تر دووجا درووستكراوه، كه پێكهاتووه له چوار نهۆم و 24 پۆل له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ سێ تاقیگه، هۆلێ وێنەکێشان، هۆڵێكی موزیك و چه‌ند هۆڵیكی دیكه كه بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنرێن.
راوێژكاری په‌روه‌رده‌یی له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له تبلیسی، توفان كارادەنیز، له رێورەسمەکەدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پرۆگرامی خوێندن له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به ته‌واوه‌تی توركی ده‌بێت و له‌ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌دا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌واتای ژیانێكی نوێ دێت بۆ ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین.
لای خۆشیه‌وه، کونسوڵی توركیا له باتومی، یاسین ته‌میزكان، رایگه‌یاند: "وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین، رووداوە جەرگبڕەکەی 15ی ته‌مووزمان تێپه‌ڕاند. به‌داخه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ته‌یه‌ك و رێكخراوێكی تیرۆریستیی بووینه‌وه كه مێشكی منداڵاكانمانی ده‌شواته‌وه و دژمان به‌كاریان ده‌هێنێت. له‌و رووه‌وه قوتابخانه‌كان زۆر گرنگن. له‌به‌رئه‌وه تكایه‌كم له دایكان و باوكان هه‌یه كه خاوه‌ندارێتی منداڵه‌كانتان بكه‌ن، رێگه به‌و كه‌سانه مه‌ده‌ن كه نیازخراپن. پره‌نسیپه‌كانمان دیارن. ئاڵاكه‌مان دیاره. له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به بۆچوونی كه‌سی دیكه نییه. ئێمه خۆمان منداڵه‌كانمان پێده‌گه‌یه‌نین و پۆست و ئاڵاكهمانیان رادهستدهكهین".