Mazın Asad
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
تاران
دەنگۆی ئەوە ھەیە کە یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی داریوش دوروستی لە شەڕوپێکدانێک لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژرابێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری "defapress.ir" کە بە نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران دادەنرێت، داریوش دوروستی لە شەڕوپێکدادانێک لە شاری حەما کوژراوە.
لە ھەواڵەکەدا راگەیەندراوە کە تەرمی دوروستی لەدەستی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە.
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ھەواڵی ئێران پێشتر رایانگەیاند کە چوار رۆژ لەوەپێش ١٠ سەربازی ئێرانی لە شەڕوپێکدادانەکانی سووریا کوژراون و فەرماندەیەکی باڵایش لەنێو كوژاوەكاندایە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە لەوەتەی دەستپێکردنی شەڕی سووریا تاکو ئێستا، ١٣٠٠ سەربازی ئێران کوژراون.