Mazın Asad
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سبەینێ کاتژمێر ٧:٤٥ خولەک بە کاتی تورکیا، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی جی ٢٠، كە لە شاری ھانگتشوی وڵاتی چین بەڕیوەدەچێت، سبەینێ ئەردۆغان لەگەڵ ئۆباما کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو سەرۆك، کاتژمێر ٨:٢٠ خولەک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز دەکرێت.
ھاوکات ئەردۆغان سبەینێ کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ کۆدەبێتەوە.