Abdullah Shukur
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا و تیایدا باسی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و پێشھاتەکانی سووریا کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، ئەمڕۆ ئێوارە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ئەردۆغان و پوتین ئەنجامدراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و پوتین باسیان لە پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و پێشھاتەکانی سووریا کردووە.
ھاوکات تاوتوێی ناوەندی وزەی ناوەکی ئاککیو و پرۆژەی تورک ئاکمی کراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین جەخت لە راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا و چڕکردنەوەی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان کراوە.