Abdullah Shukur
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
ئەنقەرە
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە.
یڵدرم لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێری پارتەکەی سەعات ٥ی ئێوارە سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی وەزیرانی کرد.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان نزیکەی یەک سەعات و نیوی خایاند.
بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا پرس و راوێژ لەبارەی کاروبارەکانی حکوومەت و قۆناغی داھاتوو کراوە.
یڵدرم لە دوای کۆبوونەوەکە گەڕایەوە بۆ ناوەندی گشتی ئاک پارتی لە شاری ئەنقەرە.