Ferdi Uzun
10 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2021
ئایدن - AA
له كه‌ناراوه‌كانی قەزای كوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن، ٥٢ كۆچبه‌ر رزگاركران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای گه‌شتنی هه‌واڵی بوونی كۆچبه‌ران له‌ناو به‌له‌می لاستیكیدا له كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزاکە، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كرد.
تیمه‌كان ٥٢ كۆچبه‌ریان رزگاركرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره‌كان كه كه‌سانی بیانیی بوون ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگاكه كران.