Kemal Özdemir
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
ئەرزنجان – AA
دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، رۆچوونی زەوی لە ناوچەکە رووی دا؛ رێگای نێوان ئەرزنجان و سیواس بە رووی هاتوچۆدا داخرا.
دوای ئەو بارانە بە خوڕەی لە دوێنێوە ناوچەکەی گرتەوە رۆچوونی زەوی ناوچەی تونێڵەکان لە تێپەڕگەی ساکاڵتوتان لەسەر رێگای نێوان ئەرزنجان و سیواس رۆچوونی زەوی رووی دا.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی ناوچەکە کران.
هێزە ئەمنییەکان رێگاکەیان بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخست.
ئۆتۆمبێلەکان لە رێگاکە بە درێژی ریزیان بەستووە و تیمەکانی رێگاوبانیش سەرقاڵی کارەکانی پاککردنەوەی رێگاکەن.
دیمەنی دۆخی رێگاکە لە رێگای درۆنەوە تۆمار کراوە.