AA
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا به وه‌کاله‌ت ژه‌نه‌راڵ ئومید دوندار: ''پێویسته هه‌ریه‌ک له ئاسایش و داواکارانی گشتیی رێوشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی ئهنجامدەرانی کودهتاکە به‌خێرایی بگرنه‌به‌ر و پێشی بگرن. تورکیا که نمونه‌یه‌کی مێژوویی له ده‌ست له‌ناو ده‌ستیی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل پێشکه‌ش کرد، ئه‌م کوده‌تایه‌ی شکست پێهێنا به‌ڵام به‌داخه‌وه له کاتی ئه‌م هه‌وڵه‌دا تورکیا بووه شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک که‌س بۆردومانی په‌رله‌مان و داموده‌زگاکانی خۆیان بکه‌ن و ته‌قه له هاووڵاتییانی خۆیان بکه‌ن. گه‌ل هه‌رگیز ئه‌وه‌ی له‌بیرناچێت که ئه‌و چه‌کانه‌ی به ئه‌مانه‌ت راده‌ستی ئه‌و که‌سانه کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌یان بپارێزن، ئه‌وان ئاراسته‌ی گه‌لیان کرد. سوپاسی هه‌موو هاووڵاتییانمان ده‌که‌ین بۆ پشتیوانی‌یان له ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته‌که‌یان. با گه‌له‌که‌مان دڵنیا بێت له‌وه‌ی که تورکیا قۆناغی کوده‌تای تێپه‌ڕاندووه".