Ferdi Türkten,Enes Kaplan
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
2019 هاوشێوه‌ی ساڵانی پێش خۆی پڕ كار‌و چالاكی بوو بۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کە له‌مساڵه‌دا میوانداری چه‌ندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان كردووه و 19 گه‌شتیشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه، له‌و گه‌شتانه پێنجیان بۆ رووسیا و دووانیان بۆ ئه‌مریكا بوون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به سه‌ردانكردنی رووسیا ده‌ستپێكرد و سێ گه‌شتی سه‌ره‌تای ساڵی 2019 بۆ ئه‌و وڵاته بوون.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی 23ی كانونی دووه‌م یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ مۆسكۆ ئه‌نجامدا، دواتریش له 14ی شوباتدا بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی توركیا - رووسیا - ئێران له‌سه‌ر پرسی سووریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌وه.
سێیه‌م سه‌ردانیشی له هه‌شتی نیساندا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵای توركیا - رووسیا بوو.
چواره‌م سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ رووسیا له 27 ئابدا بوو به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمان.
كۆتا سه‌ردانیش له 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا بوو و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شه‌ش كاتژمێر و 20 خوله‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ به‌ڕیز پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژووییمان له‌سه‌ر پرسه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، به‌رقه‌راركردنی یه‌كڕیزی سیاسی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ زێدی خۆیان ئه‌نجامدا".
یه‌كه‌مین سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا له به‌رواری 21ی ئه‌یلوولدا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.
دووه‌م سه‌ردانیش له 12ی تشرینی دووه‌مدا بوو له‌سه‌ر بانگێشتی دۆناڵد تره‌مپ.
به‌هه‌مان شێوه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئاماده‌بوون له كۆنفڕانسی رێوشوێنه‌كانی زیادكردنی ئاسایش و هه‌ماهه‌نگی ئاسیا سه‌ردانی تاجیكستان-ی كرد و دواتریش بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی G-20 گه‌شتی بۆ ژاپۆن كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ژاپۆن له دووی ته‌مووزدا سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ چین ئه‌نجامدا و له هه‌شتی ته‌مووزدا چووه بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی قۆناغی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ورووپا- رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتریش له سه‌ردانێكدا بۆ سربیا به‌شداری هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگی توركیا - سربیا و كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا - سڕبیا - بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا-ی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی تورك زمان رووی له وڵاتی ئازه‌ربه‌یجان كرد.
پاشان بۆ به‌شداریكردن له چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگی توركیا- هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌نگاریای كرد و گه‌شتی دواتریشی بۆ قه‌ته‌ر بوو و تیایدا به‌شداری پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ستراتیجی باڵای توركیا- قه‌ته‌ر-ی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆتا مانگی ئه‌مساڵدا چوار سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامداوه كه یه‌كه‌میان بۆ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لورتكهی ناتۆ بوو.
پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆش ئاماده‌ی لووتكه‌ی چوارقۆڵی توركیا- فه‌ڕه‌نسا- ئه‌ڵمانیا- به‌ریتانیا بوو له‌سه‌ر پرسی سووریا.
دووه‌م سه‌ردانی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ركۆماری توركیا بۆ وڵاتی سویسرا و بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران بوو.
گه‌شتی سێیه‌میش بۆ وڵاتی مالیزیا بوو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی كوالالامپو، كۆتا سه‌ردانیش له 25ی كانوونی یه‌كه‌مدا بۆ تونس بوو.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌مساڵدا له‌پاڵ ئه‌نجامدانی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێشوازی له چه‌ندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان كردووه.
له‌وانه سه‌ركۆماری كرواتیا "كۆلیندا گرابار كیتارۆڤیچ"، سه‌ركۆماری عێراق "به‌رهه‌م ساڵح"، سه‌ركۆماری ماڵتا "ماری لویس كۆلهیێرۆ پرێكا"، شای ئوردن "عه‌بدوڵڵای دووەم"، سه‌ركۆماری چاد "ئیدریس دێبی"، سه‌رۆكی بۆلیڤیا "خوان ئێڤۆ مۆرالێس"، سه‌ركۆماری بوركینا فاسۆ "رۆك مارك كریستیان كابۆر" سه‌ركۆماری بێلاڕووس "ئه‌لێكسانده‌ر لوكاسێنكۆ"، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا "میلۆراد دۆدیك" و ئه‌ندامی لیژنه‌كه "شه‌فیق جهعفهرۆڤیچ" و سه‌ركۆماری ئۆكراینا "ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی".
جێی ئاماژه‌یه ئه‌ردۆغان دوو جار پێشوازی له سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كردووه و كۆتا جاریش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی توركیا- رووسیا- ئێران له‌سه‌ر پرسی سووریا میوانداری هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كردووه.
جگه له‌م كۆبوونه‌وه و سه‌ردانانه سه‌ركۆماری توركیا چه‌ندین سه‌ردانی له‌ناوخۆی وڵات‌دا ئه‌نجامداوه.
یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌مساڵیشی له پێنجی كانوونی دووه‌مدا بۆ ئیزمیر بوو، دواتریش 86 سه‌ردانی بۆ 59 شارى جياواز ئه‌نجامدا كه دیارترینیان شاره‌كانی بورسا، ترابزۆن، ئادانا، ئاگری، ئه‌دیرنه، شرنەخ، دیاربه‌كر، سیواس، یۆزگات، زۆنگوڵداخ و هه‌كاری بوون.
ئه‌ردۆغان كۆتا سه‌ردانی ناوخۆی توركیای بۆ شاری كۆجائێلی ئه‌نجامدا.
له 27ی كانوونی یه‌كه‌میشدا له شارۆچكه‌ی گه‌بزه‌ی سه‌ربه پاریزگای ئیستانبوڵ به‌شداری رێوڕەسمی نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی دروستكراوی توركیای كرد.