Mehmet Arif Altunkaynak,Adem Demir
12 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
دوای ئەوەی بە هۆی بارودۆخی ئەمنی بۆ ماوەیەک دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل داخرا، بە پێێ بڕیارێک رۆژی 5ی کانوونی دووەم کرایەوە و لە ماوەی ئەم شەش رۆژەدا ٨٢٦ بارھەڵگر بۆ تورکیا تێپەڕی و ھەزار و ٩٩ ئۆتۆمبێلیش بۆ ھەرێمی کوردستان تێپەڕ بووە.
پاش ئەوەی ھێزەکانی ئەمنی رێوشوێنی پێویست لە رێگەوبانەکان دەگرنەبەر، ژمارەی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل روو لە زیادبوون دەکات.
جێگەی باسە لە نێوان ٥ تا ١٠ ئەم مانگەدا ٨٢٦ ئۆتۆمبێل لە خابورەوە بۆ تورکیا تێپەڕ بووە و ھەزار و ٩٩ ئۆتۆمبێلیش بۆ ھەرێمی کوردستان تێپەڕبوون.
لە لایەکی ترەوە جاروبار قەرەباڵغی لە رێگەی شارۆچکەی نسێبین دروست دەبێت کە رێگەیەکە بۆ گەیشتن بە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل.