شرنەخ
پرۆژەی دیداری برایەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلۆپی رێکخراوە و زیاتر لە ٨٠ خوێندکارو ١٢ مامۆستای شارۆچکەی سلۆپی لەپارێزگای شرنەخ بەشدارییان تێدا کردووە.
بەر لە بەڕێکەوتنیان بۆ کۆنیاو نۆشەھیر، خوێندکارو مامۆستایان لەبەردەم بارەگای ئاسایشی سلۆپی کۆبوونەوەو باسی چۆنێتی رێوشوێنی سەدانەکەیان بۆ کراو روونکردنەوەی پێویستیان پێدرا.
خوێندکارو مامۆستایانی بەشداربووی سەفەرەکە خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا لەسازدانی دیداری لەو جۆرەو دەڵێن ھەنگاوێکی باشە بۆ تەبایی زیاتر لەنێو خوێندکارانی شارە جیاوازەکان.