Furkan Gençoğlu
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ-AA
لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی جیهانی کاری تورکیا ئەورووپادا، ئاژانسی ئانادۆڵو خەڵاتی "باشترین ئاژانسی هەواڵیی ساڵ"ی پێدرا.
رێوڕەسمەکە لە هۆتێلێکی ناوچەی شیشلیی ئسیتانبوڵ بەڕێوەچوو و تیایدا جێگری یاریدەدەری سەرنوسەری هەواڵی بینراوی ئاژانسی ئانادۆڵو، مەهمەت عەلی شیتیلبای خەڵاتەکەی وەرگرت.
مەهمەت عەلی شیتیلبای لە میانی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، سوپاسی ئامادەبووانی کرد و ئەوەی دووپات کردەوە کە وەک ئاژانسی ئانادۆڵو بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنان و بەرەوپێشچوون.