Ferdi Uzun,İbrahim Uzun,Hemın Othman Mohammed
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
ئایدن - AA
له شارۆچكه‌ی كوشاداسی سه‌ربه پاریزگای ئایدن، 40 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاركران كه به‌له‌مه‌كه‌یان ئاوی تێچووبوو، ته‌رمی منداڵێكیش دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان پێگه‌یشت به‌له‌مێك كه كۆچبه‌رانی نایاسایی هه‌ڵگرتووه له دووری پێنج میل له كوشاداسی ئاوی تێچووه، ده‌ستیان به‌كاركرد.
به‌پێی زانیاریه به‌راییه‌كان تیمه‌كان 40 كه‌سیان له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه رزگاركردووه و ته‌رمی منداڵێكی چوار ساڵانیشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی رزگاركران كه منداڵیشیان له‌نێودابوو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كوشاداسی كران.