Abdullah Shukur
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی دروست کردنی ناوچەیەکی ئەمنی داماڵراو لە تیرۆریان لە باکووری سووریا کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەکەن و تورکیاش ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکارییەکە بە ئەمریکا.
ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، ئەردۆغان رایگەیاند کە تورکیا ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ کورد نییە، بەڵکو ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانەیە کە ھەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی دووقۆڵی لە بواری ئابووری.