Halil Demir,Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی داعشدا له ئیستانبوڵ، 45 گومانلێكراوی بیانی ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كاره‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا به‌ناوی داعشه‌وه كار و چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌ستپێكرد.
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر 12 ناونیشانی جیاجیا، توانرا 45 گومانلێكراوی بیانی ده‌ستگیربكرێن.
هاوكات له‌و ناونیشانانه‌دا، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كاندا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ به‌رده‌وامه.