Selma Kasap
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێستا ئامانجێکمان ھەیە، تا ھەڵبژاردن ساڵانە یەک ملیۆن ئەندام تۆمار بکەین کە دەکاتە چوار ملیۆن ئەندام. ساڵانە یەک ملیۆن، ئەمە ئەنجام دەدەین".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "بەدرێژایی ١٩ ساڵ چەندین جار تاقیکراینەوە، ھەڕەشەمان لێکرا، ناپاکییمان بەرامبەر کرا، لەناوخۆ و دەرەوەوە بەرەوڕووی پەلاماری بە ئەندازە بووینەوە، بەڵام ئەسپاردەی گەلەمان دەرخواردی کەمتیارەکان نەدا".
ئەردۆغان گوتیشی: ''تایبەتمەندی جیاکەرەوەی ئاک پارتی ئەوەیە کە چاودێرە بەسەر ئەو بەڵێنانەی بە گەلی داوە. ھەلومەرجەکان ھەرچییەک بن با ببن، کادرێکین راستگۆین بەرامبەر بەڵێن و گوتەکانمان''.