Sinan Uslu
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌خوازرێت جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و گوتی،
"ده‌زانین له لایه‌ن چه‌ند به‌رهه‌ڵستێكی دیاریكراوه‌وه دیسانه‌وه به راهێنانكردن به داعش و له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی له ناوچه‌كه هه‌وڵی هێنانه‌وه ئارای (ئه‌و رێكخراوه) ده‌درێت. ئه‌وه‌ی بێجیاكاری هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له ناوچه‌كه، ئێستا له رێگای ئه‌و یاریه قێزهونهوهوه دیسانه‌وه هه‌وڵی هێنانه ئارای ئه‌وه ده‌دات. له‌و باوه‌ڕه‌داین نه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و نه رای گشتیی جیهان به یاری داعش له خشته نابرێن. هه‌رگیز رێگه به‌وانه ناده‌ین له لایه‌كه‌وه به هاندانی رژێم و له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه به هێنانه‌وه ئارای داعش دیسانه‌وه ده‌یانه‌وێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكه‌ن. پێکهاتەی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی فوراتیش لەناودەبەین. لەوباریەشەوە ئامادەکارییەکانمان، پلانەکانمان و پرۆگرامەکانمان تەواوکردووە. تەنانەت لە رۆژانی رابردوودا دەستوەردانی کردەییمان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی دەستپێکردووە. لە داهاتوویەکی نزیکدا بەئۆپەراسیۆنی گشتگیرتر و کاریگەرتر هەڵدەکوتینە سەر تیرۆریستان".