Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له ئێستادا سیناریۆیه‌كی زۆر نامۆ له ئارادایه. تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌م سیناریۆیه چۆن جێبه‌جێده‌كرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان روو له جه‌هه‌په رایگه‌یاند "ئێوه هیچ كاتێك به‌رامبه‌ر به‌هێزان خۆتان رانه‌گرتووه و راتان كردووه. هیچ كاتێك قاره‌مانانه به‌رامبه‌ر ئێف شانزهكان نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه و نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م تانكه‌كان. ته‌نانه‌ت له شه‌قامی به‌غدا (له ئیستانبوڵ) له‌و كه‌سانه بوون كه چه‌پڵه‌تان لێ ده‌دا".
هه‌روه‌ها روو له بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په، ئۆزگور ئۆزه‌ل رایگه‌یاند "ئه‌و جووڵاندنی ده‌ست و قۆڵهت: ئه‌وه‌ی ده‌ڵێی رێگه ناده‌م بكرێت، ده‌توانی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی-دا به‌وشێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، به‌ڵام نا‌توانیت له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته‌دا ئه‌وه ئه‌نجامبده‌یت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تا سنووری خۆت بزانیت، به‌ڵام ئه‌مانه زیهنیه‌تێكی ره‌وشتیی له‌و شێوه‌یه‌یان نییه، پێشهاته‌كانی دوێنێی ئه‌وێ (كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان) به‌ڕاستی كاره‌سات بوون".
دواتر سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند "له ئێستادا سیناریۆیه‌كی زۆر نامۆ له ئارادایه. تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌م سیناریۆیه چۆن جێبه‌جێده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌م قۆناغه‌دا كه‌شێكی ئارام هه‌یه. له‌م ره‌وشه‌دا دێن و ده‌یانه‌وێت باری نائاسایی هه‌ڵبگیرێت. بۆ، گوایه ده‌زگاكه تێكده‌چێت. لهبهرئێوه ناتوانین ئه‌و ده‌زگایه تێك بده‌ین".
گوتیشی: "كاك كه‌مال، ئێمه له جودی، گابار، به‌ستله‌ر ده‌ره‌له‌ر، ته‌ندوره‌ك و ته‌نانه‌ت له قه‌ندیلیش ده‌رناچین، ئه‌مه بزانه. خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌مان پێویستی به چی بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌وه. له باكووری سووریاش پێویستی به چی بێت، ئه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین. له ئێستادا ژماره‌ی تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان چوار هه‌زارو ٢٧٢ه. له باكووری عێراق بوو به چه‌ند: ٣٥٣. له ناوخۆی وڵات‌دا بوو به چه‌ند: ٢٥٨. وه‌ستان نییه و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر رێگه‌كه‌مان".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتیشی: "رێككه‌وتنی ئاك پارتی و مه‌هه‌په به شێوه‌یه‌كی راشكاو و به به‌رچاوی ٨١ ملیۆن كه‌سه‌وه به شێوه‌یه‌كی ره‌وا زه‌مینه‌سازی بۆ كرا. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر له تاریكی و به چاو لێك نوقاندن كار به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن. له سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌كی نادیار و بێ ئه‌وه‌ی ره‌نگ، شوناسی، تایبه‌تمه‌ندی و هیچ شتێكیان دیار بێت ته‌نها بۆ دژایه‌تیكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێككه‌وتنێك بكه‌ن".