Çiğdem Alyanak,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا رایگەیاند كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیکۆپتەرێکی سەربازییدا لە میانی مەشقی فڕین‌دا لە ساماندرا چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌ربازێكیش برینداربووه.
سه‌باره‌ت به رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له گه‌ڕه‌كی فرتنای شه‌قامی تۆپچوڵاری ناوچه‌ی سانجاك ته‌په كه خۆی كێشاوه به سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمیدا، پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
عەلی یەرلیکایا باسی له‌وه كرد كه كاتژمێر 11:00 هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان پێگه‌شتووه و رایگه‌یاند كه هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی یه‌كی سوپا لە میانی مەشقی فڕین‌دا بەهۆکارێکی نادیار لە ساماندرا کەوتووەتە خوارەوە.
گوتیشی: "چوار شەهید و بریندارێکمان هەیە. چارەسەری بریندارەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە. کارەکان لە شوێنی رووداوەکە درێژەیان هەیە. كاره‌كان له شوێنی رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان و هیوای چاكبوونهوهیبۆ برینداره‌كه‌مان ده‌خوازم".